AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٦ ٠٩:٠٩

هاوپەیوەند بە قەدەغەی هەناردەی نەوت و گاز؛

سکاڵا دژی پارتی دیمۆکرات بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بەرز کرایەوە

سکاڵا دژی پارتی دیمۆکرات بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بەرز کرایەوە

دوابەدوای دژایەتی پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی حوکمەکانی دادگا فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێم، یەکێک لە پارێزەرەکانی ئەو دادگا لە دژی ئەو پارتە سکاڵای کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، محەمەد مەجید ساعدی لە داواکارییەکدا بە ئاماژە بە مادەی 67 ی دەستووری عێراق سەبارەت بە پاراستنی سەروەری نەتەوەیی ئەو وڵاتە و زەروورەتی جێبەجێ کردنی مادەکانی دەستوور و حوکمەکانی دادگای فیدراڵ، بەهۆی دژایەتی پارتی لەگەڵ جێبەجێ کدنی حوکمی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی گاز و نەوتی هەرێم، داوای قەدەغەی بەربژێر بوونی ڕێبەر ئەحمەد یان هەر کەسایەتییەکی دیکە لەلایەن ئەو پارتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتەی کرد.

لەلایەکی ترەوە دوای دژایەتی ئەنجومەنی دادوەری کوردستان لەگەڵ جێبەجێ کردنی حوکمی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، یەکێک لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە، ئەو هەوڵەی مەترسیدار و لادانێکی ئاشکرا بەرانبەر بانترین دەزگای دادوەری وڵات وەسف کرد.

News ID 42292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha